کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوان به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوان به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان2

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوان به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان2

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٢ی جۆزه‌ردان رایگەیاند، ئەمڕۆ زۆرترین ژمارەی تووشبو به‌  کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و گه‌یشتووه‌ته‌ ١٨٠ كه‌س.

وه‌زیری ته‌ندرووستی له‌ كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد، له‌ هەولێر، ٦١ كه‌س، سلێمانی، ٨١ كه‌س، هەڵەبجە، پێنج كه‌س، گەرمیان، ١٩ كه‌س، راپەڕین، ١٢ كه‌س و دهۆک ٢ كه‌س، به‌م ویرووسه‌ گیرۆده‌ بوون. ئاماژەی بەوەش کرد کە تاوەکو ئێستا ١٨٩١ كه‌س له‌ هه‌رێمی كوردستان بە ویرووسی کۆرۆنا تووشبون و له‌و ژماره‌یه‌، ٣٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٥٥٩ کەسیان چاکبونەتەوە و ١٢٩٧ كه‌سیش لە نەخۆشخانەکاندا ماونه‌ته‌وه‌.