به پێی دوایین ئامار و زانیارییه‌كانی زانكۆی “جۆنز هۆپكینز”ی ئه‌مریكا، تا به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی جۆزه‌ردان، ژماره‌ی تووشبوان به ویرووسی كۆرۆنا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ زیاتر له ٢ ملیۆن كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، جگه له تووشبونی زیاتر له ٢ ملیۆن كه‌س به كۆرۆنا له‌م وڵاته، ١١٢ هه‌زار و ٩٢٤ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه. هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی بێهداشتی جیهانی زانكۆی هاروارد ڕایگه‌یاندووه كه ڕۆژانه نێونجی ٢٠ تا ٢٥ هه‌زار كه‌س له ئه‌مریكا به ویرووسی كۆرۆنا گیرۆده ده‌بن و ڕۆژانه ٨٠٠ تا هه‌زار كه‌س به‌هۆی ئه‌م ویرووسهوه گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ئێستادا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زیاتر له ٧ ملیۆن و ٣٥٧ هه‌زار تووشی كۆرۆنا بوون و له‌م ژماره‌یه زیاتر له ٤١٦ هه‌زار و ١٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.