کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوان به‌ كۆرۆنا له‌ عێراق

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوان به‌ كۆرۆنا له‌ عێراق

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوان به‌ كۆرۆنا له‌ عێراق

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هەزار و ١١٥ حاڵه‌تی نوێى توشبونی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراون و به‌م پێیه‌ ژماره‌ی تووشبوان به‌ كۆرۆنا له‌ عێراق بۆ زیاتر له‌ ١٣ هه‌زار كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌.
لە راگەیەندراوى ٢٤ سەعاتى رابردووى تایبەت بە ویرووسی کۆرۆنا، وەزارەتى تەندروستى عێراق نوێترین ئامارى بڵاو کردەوە و بەو پێیەش هەزار و ١١٥ توشبوى نوێ دەستنیشانکراون كه‌ لەو ژمارەیە ٥٣٥ حاڵه‌تی له‌ بەغدا و ٨٥ توشبوش دانیشتوى شارى سلێمانین. هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ٢٤ توشبوى دیکەش گیانیان لەدەستداوە بەوەش ژمارەى گیانلەدەستدان بەرزبووه‌تەوە بۆ ٣٧٠ کەس. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، تا ئێستا لە عێراق، ١٣ هەزار و ٤٨١ کەس توشى ویرووسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش پێنج هەزار و ٥٧٢ کەس چاکبونەتەوە.