
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دواى تێپەڕبونى نزیکەى چوار مانگ له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ژمارەى تووشبوان لە ئه‌مریكا گەیشتووەتە، یه‌ك ملیۆن و ٧٠٦ هه‌زار و ٢٢٦ كه‌س.
بەپێى داتاکانى سایت “ورڵد میتر” کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەى ئامارەکانى ویرووسی کۆرۆنا لە جیهاندا، ژماره‌ی تووشبوان بە ویرووسی کۆرۆنا لە ئه‌مریكا له دو ملیۆن كه‌س نزیک بووه‌ته‌وه و تا ئێستاش دۆخى تەندروستى لەو وڵاتە خراپترینە لەسەر ئاستى جیهاندا. ئه‌مریكا لە ریزیەندى یەکەمى زۆرترین تووشبوان له جیهان دێت به یه‌ك ملیۆن و ٧٠٦ هه‌زار و ٢٢٦ حاڵه‌تی تووشبون و لەو ژمارەیەش ٩٩ هه‌زار و ٨٠٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٤٠٦ هه‌زار و ٦٧٠ کەسیش بەیەکجارى چاکبونەتەوە. هەر بەپێى داتاکانی ئه‌م ناوه‌نده، ژمارەى تووشبوان بە ویرووسی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتە، ٥ ملیۆن و ٥٩٠ هه‌زار و ٦٧١ كه‌س و لەو ژمارەیەش ٣٤٧ هه‌زار و ٩٢٢ كه‌س گیانیان لەدەستداوە و ٢ ملیۆن و ٣٦٧ هه‌زار و ٥٨٩ كه‌سیش بەیەکجارى چاکبونەتەوە.
