ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، له ئێران ٥٨ کەسی دیكه بەهۆی ویرووسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژمارەی تووشبووانیش بۆ ١٣٥ هەزار و ٧٠١ كەس به‌رزبووه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران راگه‌یاندووه: له ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٥٨ كه‌سی دیکەی به‌هۆی کۆرۆناوه گیانیان لەدەستداوە و دوو هه‌زار و ١٨٠ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌م ویرووسه تۆماركراوه. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه كۆی گشتیی گیان له‌ده‌ستدان به كۆرۆنا له ئێران گه‌یشتووه‌ته حه‌وت هه‌زار و ٤١٧ كه‌س و ژمارەی تووشبووانیش به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٣٥ هەزار و ٧٠١ كەس. ئه‌م ئامارانه له كاتێكدایه كه پێشتر ڕێكخراوی بێهداشتی جیهانی و ناوه‌ندی لێكۆلینه‌وه‌ی مه‌جلیسی ڕژیم باسیان له‌وه كردبوو كه ئاماری قوربانییانی كۆرۆنا له ئێران پێنج به‌رابه‌ر له ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئێران زیاتره.