به پێی ڕاپۆرته‌كان، ژماره‌ی توشبون بە ویرووسی کۆرۆنا لە جیهاندا لە پێنج ملیۆن کەس نزیک بووه‌ته‌وه و تا ئێستاش هیچ چارەسەرێک بۆ ئەم ویرووسه نەدۆزراوەتەوە.
بەپێى داتاکانى سایتى “ووڵد میتر” کە سەرجەم داتا و زانیارییەکانى ویرووسی کۆرۆنا لە جیهاندا بڵاودەکاتەوە، ژماره‌ی توشبوان بە ویرووسی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتوەتە ٤ ملیۆن و ٩٠٧ هه‌زار و ١٣٥ کەس. هه‌روه‌ها ژمارەى گیان لەدەستدانیش گەیشتوەتە ٣٢٠ هه‌زار و ٣٩٢ کەس و یه‌ك ملیۆن و ٩١٦ هه‌زار و ٧٩٨ کەسیش بەیەکجارى چاکبونەتەوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئەمریکا زۆرترین زیانەکانى ئەم ویرووسه‌ی بەرکەوتووە و لە ریزبەندى یەکەمین ولاتە بۆ تۆمارکردنى زۆرترین توشبوان به یه‌ك ملیۆن و ٥٥٠ هه‌زار و ٢٩٤ كه‌س. له‌م ژماره‌یه‌ش تا ئێستا ٩١ هه‌زار و ٩٨١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٣٥٦ هه‌زار و ٣٨٣ كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه.