ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئێران، ٣٥ تووشبووی دیكه‌ی ویرووسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوە و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدانه‌كان به‌م ویرووسه له‌و وڵاته به‌رزبووەوە بۆ شه‌ش هه‌زار و ٩٣٧ كه‌س.
لەوبارەوە کەناڵی فەرمی ئێران بڵاوی کردووه‌ته‌وه، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، كیانوش جیهانپور رایگەیاندووە له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٣٥ کەسی دیكه بەهۆی ویرووسی كۆرۆناوە، گیانیان له‌ده‌ستداوه. ڕاشیگه‌یاندووه: هەزار و ٧٥٧ کەسی دیکە تووشی ویرووسی کۆرۆنا بوون، بەمەش کۆی گشتیی تووشبووان بەم ویرووسه، گەیشتووەتە ١١٨ هەزار و ٣٩٢ کەس. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له ماوه‌ی ڕابردوودا، ڕێكخراوی بێهداشتی جیهانی، ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌جلیس و هه‌روه‌ها هه‌ندێ له كاربه‌ده‌ستانی خودی ڕژیم باسیان له‌وه كردبوو كه ئه‌و ئامارانه‌ی كه وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئێران بڵاوی كردووه‌ته به‌دوور له ڕاستییه و ئاماره‌كان زۆر زیاتر له‌و ڕێژه‌یه‌یه.