کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوان به‌ ویرووسی كۆرۆنا له‌ جیهان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوان به‌ ویرووسی كۆرۆنا له‌ جیهان1

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوان به‌ ویرووسی كۆرۆنا له‌ جیهان1

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ لەسەرانسەرى جيهان، ژمارەى تووشبون بە ویرووسی كۆرۆنا، له‌ چوار مليۆن و ٤٠٠ هەزار کەسى تێپه‌ڕبووه‌.

بە گوێرەى دوايين زانيارییه‌كانى ماڵپەرى ووڵدمیتر سەبارەت بە ئامارەكانى په‌یوه‌ست بە ویرووسی كۆرۆنا لە وڵات و ناوچەكاندا، ژماره‌ی حاڵەتەكانى تووشبوون بە ویرووسی كۆرۆنا لە سەرانسەرى جيهان بۆ چوار مليۆن و ٤٠٠ هەزار حاڵه‌ت بەرزبووەتەوە. زۆرترين حاڵەتى تووشبوونیش بە يەك مليۆن و ٤٢٢ هەزار و ١٦٤ حاڵەت لە ئەمريكا تۆماركراوە. له‌دوای ئه‌ویش وڵاتانی ئيسپانيا به‌ ٢٧١ هەزار و ٩٥ حاڵه‌ت، ڕووسییه‌ به‌ ٢٤٢ هەزار و ٢٧١ حاڵه‌ت، بريتانيا به‌ ٢٢٩ هەزار و ٧٠٥ حاڵه‌ت، ئیتالیا به‌ ٢٢٢ هەزار و ١٠٤ حاڵه‌ت، بێرزیل به‌ ١٨٠ هەزار و ٧٣٧ حاڵه‌ت، فه‌ڕانسه‌ به‌ ١٧٨ هەزار و ٦٠ حاڵه‌ت و ئاڵمان به‌ ١٧٣ هەزار و ٨٢٤ حاڵه‌ت دێن. هاوكات لە توركيا ١٤٣ هەزار و ١١٤ حاڵه‌تى تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركراوە.