به پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی بێهداشتی ڕژیم سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كه دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی گوڵان بڵاوكراوه‌ته‌وه، لانیكه‌م ٦ هه‌زار و ٤٨٦ كه‌س به‌هۆی تووشبون به ویرووسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو به گیان له‌ده‌ستدانی ٦٨ كه‌سی دیكه له تووشبوانی ویرووسی كۆرۆنا له ئێران، سه‌رجه‌م ژماره‌ی تووشبوان به‌م ویرووسه بۆ ٦ هه‌زار و ٤٨٦ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه تا ڕۆژی پێنجشه‌ممه، هه‌زار و ٤٨٥ حاڵه‌تی نوێی له ئێران تۆمار كراوه و به‌هه‌ژمار كردنی ئه‌م ژماره‌یه، كۆی گشتیی تووشبوان به‌م ویرووسه گه‌یشتووه‌ته ١٣٥ هه‌زار كه‌س. شایانی باسه، له‌ئێستادا كه شاندێكی ڕێكخراوی بێهداشتی جیهانی چووه بۆ تاران، ڕاپۆرتێكی ئاماده كردووه كه نیشان ده‌دات، ویرووسی كۆرۆنا له ئێران زۆر زووتر له‌وه‌یكه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی دانی پێ دابنێن، بڵاوبووه‌ته‌وه. ئه‌م شانده ئاماژه‌ی به به‌ڵگه‌گه‌ڵێك كردووه كه ده‌رخه‌ری پڕۆژه‌ی شاردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌م ویرووسه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته و هه‌تا ئێستا به‌هۆیه‌وه، به‌ده‌یان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته گیانیان له‌ده‌ست داوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، به‌پێی دوایین داتاكانی پێوه‌ندیدار به ویرووسی كۆرۆنا تا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی گوڵان، زیاتر له ٣ ملیۆن و ٨٣٦ هه‌زار كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌م ویرووسه گیرۆده بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش ٢٦٥ هه‌زار و ٣٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.