ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، ١٧٠ كه‌سی دیكه له ئاڵمان گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له دوو هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش تووشی ئه‌م ویرووسه بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به به‌راورد به چوار رۆژی رابردوو، تۆمار كردنی ئه‌م ژماره نوێیه به چواره‌م كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبوان و قوربانیان داده‌نرێت و ته‌نها له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٧٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو هه‌زار و ٨٢ی دیكه‌ش تووشی ویرووسه‌كه بوون. به تۆماركردنی ئه‌و ژماره نوێیه، تا ئێستا ١٢٥ هه‌زار و ٩٨كه‌س له ئاڵمان تووشی ویرووسی كۆرۆنا بوون و دوو هه‌زار و ٩٦٩ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه توشبوانی كۆرۆنا له جیهاندا گه‌یشتووه‌ته یه‌ك ملیۆن و ٩٢٠ هه‌زارو ٩١٨ كه‌س و له‌و ژماره‌ی هه‌تا ئێستا لە جیهاندا، ١١٩ هه‌زار و ٦٨٦ كه‌س گیانیان لەدەستداوە.