وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگه‌یاندووه كه ٨٠ حاڵەتی نوێی توشبون بە ویرووسی کۆرۆنای له‌م وڵاته تۆمار كراوه.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی خاكه‌لێوه، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢ هه‌زار و ٨٣ پشکنینیان ئەنجامداوە، دەرکەوتەوە کە ٨٠ کەس لەوانەی پشکنینیان بۆکراوە هەڵگری ویرووسی كۆرۆنا بوون. وەزارەتی تەندروستی عێراق هه‌روه‌ها رایگەیاند، لەو ماوەیەدا چوار کەس لە شاره‌كانی بەغدا و بەسرە گیانیان لەدەستداوە، لەبەرامبەردا ٧٩ کەس چاکبونەوەتەوە. به پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق، هه‌تا ئێستا سه‌رجه‌م هه‌زار و ٢٠٢ كه‌س به‌م ویرووسه گیرۆده بوون و له‌و ژماره‌یه ٦٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٤٥٢ كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه.