به‌وته‌ی نووسینگه‌ی هاوئاهه‌نگی كاروباری مرۆڤ دۆستانه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌دوای هێرشی هه‌وایی ئه‌ڕته‌شی سوورییه بۆ سه‌ر پارێزگای ئێدله‌ب له باكووری ڕۆژئاوای ئه‌م وڵاته، لانیكه‌م ٢٣٥ هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه ماڵ و حاڵی خۆیان جێ هێشتووه و ئاواره بوون.
به‌وته‌ی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه، به‌دوای هێرشه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ئه‌ڕته‌شی سوورییه، ناوچه باشوورییه‌كانی پارێزگای ئێدله‌ب، چۆڵ بووه و كه‌سی تێدا نییه. سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌س له مانگی ئووتی ئه‌مساڵ، له ناوه‌ڕاست مانگی دێسامبره‌وه ئه‌ڕته‌شی سوورییه هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر باشووری ئێدله‌ب چڕتر كردووه‌ته‌وه. شایانی باسه، جگه له ناوچه‌كانی باكووری سوورییه، پارێزگای ئێدله‌ب دوایین ناوچه‌یه‌كه كه هه‌روا له كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی دا نییه.