وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاندووه، رێژەی هەژاری لە عێراق بۆ ٢٠ لهسهد بهرزبووهتهوه و ڕاشیگهیاندووه كه زۆرینەشیان لە پارێزگاکانی باشورن.
وەزیری پلاندانانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی سەباحی نیمچەفەرمی رایگەیاندووه: بەپێ دوا سەرژمێری و روماڵ کە ئەنجامیانداوە، رێژەی هەژاری لە عێراق گەیشتوەتە ٢٠ لهسهد. ئاماژەی بەوەش کردووه، رێژەکە زیاتر لە پارێزگاکانی باشوری بەرزبوەتەوە، بە نمونە لە موسەنا رێژەی هەژاری گەیشتوەتە ٥٢ لهسهد و ئەو رێژەیەش لەنێوان پارێزگاکاندا بە گوێرەی جموجوڵی ئابوریی جیاوازە. دهشڵێت: ئێستا رێژەکە زۆر زیاتر بووه، بەتایبەت بەهۆی قەیرانەکانی ئەم دوایەوە، بەشێکی زۆر لە کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت کارەکانیان لەدەستداوە و هیچ سەرچاوەیەکی بژێوییان نەماوە. بەپێی دوا ئامارەکانی وەزارتی پلاندانان بۆ ساڵی ٢٠١٨ رێژەی هەژاریی لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق لە ئاستێکی زۆر بەرزدا بووە، بەرزترین لە موسەنا بە رێژەی ٥٢ لهسهد و دوای ئەویش دیوانیە بە رێژەی ٤٨ لهسهد و لە پلەی سێیەمدا میسان بە رێژەی ٤٥ لهسهد دێت.