ماوه‌ی چه‌ند حه‌وته‌یه كه ڕێژه‌ی قۆربانیانی كۆرۆنا له شه‌وانه ڕۆژێك دا سه‌رووی ٥٠٠ كه‌سه، به‌ڵام ئه‌و ڕێژه‌یه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی مانگی گه‌لاوێژ، سنووری ٦٨٤ كه‌سی تێپه‌ڕاندووه كه به پێی ئاماره‌كان، ئێران له ناو وڵاتانی جیهاندا له سه‌رووی ڕیزبه‌ندی زۆرترین قۆربانیانی كۆرۆنا دایه.
به پێی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی بێهداشتی ڕژیم، له‌و ماوه‌یه پتر له ٣٦ هه‌زار تووشبووی نوێ تۆمار كراوه و به‌م جۆره ڕێژه‌ی قۆربانیانی كۆرۆنا گه‌یشتۆته ١٠٢ هه‌زار كه‌س و ڕێژه‌ی تووشبووانیش سنووری ٤ ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند. به وته‌ی به‌رپرسانی سازمانی نیزام پزیشكی ئێران، ئاماری ڕاسته‌قینه‌ی كۆرۆنا چوار هێنده‌ی ئه‌و ئامارانه‌یه كه ده‌وڵه‌ت بڵاوی ده‌كاته‌وه و ته‌نیا ٦ له سه‌دی هاووڵاتییانی ئێرانی هه‌ر دوو دۆزه‌كه‌ی واكسێنی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
