ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌رپرسانی باڵای ده‌وڵه‌تی “هائیتی” ڕایانگه‌یاند: ڕێژه‌ی قۆربانیانی بوومه‌له‌رزه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌و وڵاته گه‌یشتۆته ٣٠٤ كه‌س و پتر له یه‌ك هه‌زار و ٨٠٠ كه‌سیش به سه‌ختی بریندار بوون.
به وته‌ی به‌رپرسانی ناوه‌نده‌كانی فریاكه‌وتنی هائیتی، عه‌مه‌لیاتی ڕزگار كردن و یارمه‌تیدان به لێقه‌وماوانی ئه‌و ڕووداوه به‌رده‌وامه و هه‌وڵه‌كانیان چڕتر كردۆته‌وه. به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی زه‌وی ناسی ئا‌مریكا، به شوێن چه‌ندین په‌س له‌رزه، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به پانتایی ٧ و دوو دههۆمی ڕیشتر جنووبی غه‌ربی ئه‌و وڵاته‌ی هه‌ژاند. ناوه‌ندی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه ١٥٠ كیلۆمتری غه‌ربی “پۆرتۆ پرانس”ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته بووه و له قۆڵایی ١٠ كیلۆمتری زه‌وی تۆمار كراوه.