به هۆی بارانی توند له وڵاتی ئاڵمان، كه له سه‌ره‌تای حه‌وته‌ی ڕابردوووه ده‌ستی پێكردووه، ئاستی ئاوی ڕووباره‌كانی چه‌ند ناوچه‌ی غه‌ربی ئه‌و وڵاته به‌رزبوونه‌وه و بووه هۆی كۆژرانی ده‌یان كه‌س و بی سه‌رو شوێن بوونی پتر له ١٣٠٠ كه‌س.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له چه‌ند ناوچه‌ی ئه‌و وڵاته هاتووچۆی قه‌تاره‌كان ڕاگیراوه و كاره‌با پچڕاوه. پتر له ٢٠٠ هه‌زار ماڵ كاره‌با و ته‌له‌فوون و ئه‌نته‌رنتیان بڕاوه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانی فریاكه‌وتن نییه. به وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته تا ئێستا لانیكه‌م ٨١ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و پتر له ١٣٠٠ كه‌سیش بی سه‌رۆشوێنن. به وته‌ی ناوه‌ندی كه‌ش و هه‌وا ناسی ئاڵمان، له ناوچه‌كانی غه‌ربی ئه‌و وڵاته له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا نێوان ٥٠ بۆ ١٥٠ لیتر له هه‌ر میتری چوار گۆشه، باران باریوه و بۆ به‌شێك له ناوچه‌كان ئه‌و ڕێژه‌یه ٢٠٠ لیتریش ده‌گرێته‌وه.