ڕێژه‌ی كۆژراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كۆلۆمبیا كه بۆ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته ئابوورییه‌كانی ده‌وڵه‌ت له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ده‌ستی پێكردووه به‌رده‌وام ڕوو له زیادبوونه و به پێی ڕاپۆرتی چالاكانی مافی مرۆڤی ئه‌م وڵاته، لانیكه‌م ١٩ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و به سه‌دان كه‌سیش بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له كۆلۆمبیا له ئاست هه‌ژاری و بێكاری و بایه‌خ نه‌دانی ده‌وڵه‌ت به باروودۆخی ژیانی خه‌ڵك كه له‌گه‌ڵ هاتنی كۆرۆنا خراپتریش بووه، ده‌ستیپ ێكرد. هاوكات له‌گه‌ڵ “بۆگۆتای” پایته‌خت خۆپیشاندانه‌كان له سه‌رانسه‌ری ئه‌م وڵاته له ئاستێكی به‌ریندا هه‌ڵكشا و مه‌قاماتی ده‌وڵه‌ت بڕیاری سه‌ركووتی ناڕازییانیان دا به‌ڵام خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وام بوو وێرای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی وه‌زیری دارایی ئه‌و وڵاته هێشتا به‌رده‌وامه.