به‌پێی راپۆرتی كۆمه‌ڵێك له ده‌زگا هه‌وانێره جیهانیه‌كان، ڕێژه‌ی قۆربانیانی هێرشه خۆكۆژییه‌كه‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ٤ی مانگی خه‌رمانان له‌به‌رده‌م فڕۆ كه خانه‌ی كابۆل، گه‌یشتۆته ١٧٠ كه‌س.
به وته‌ی به‌رپرسانی بێهداشتی ئه‌فغانستان، رێژه‌ی قۆربانیانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه گه‌یشتۆ ته‌ه ١٧٠ كه‌س وئه‌گه‌ری هه‌ڵكشانی دووباره‌ی ئه‌و ئاماره به هۆی خراپی باروودۆخی ته‌ندرووستی بریندارانی ئه‌و رووداوه، له ئارادایه. لانیكه‌م ٢٠٠ كه‌س له‌و ته‌قینه‌وه‌یه به‌سه‌ختی بریندار بوون و باروودۆخی به‌شێكیان زۆر ناجێگیره. به‌وته‌ی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئا‌مریكا، له‌و هێرشه ته‌نیا یه‌ك كه‌س له رێگه‌ی خۆكوژیه‌وه به‌شدار بووه و زۆربه‌ی قۆربانیانیش خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئه‌فغانستانن.
