به‌رپرسانی “توركیه” باس له گیان له ده‌ست دانی ٢٧ كه‌س به‌هۆی لافاوه‌كی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
لافاو له ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی گه‌لاوێژه‌وه چه‌ند پارێزگای وڵاتی توركییه‌ی گرتووه‌ته‌به‌ر و به‌هێزی ئه‌و لافاوه بووه هۆی ڕووخانی ماڵ و مڵكی خه‌ڵكی ئه‌و شارانه و به‌رقی ٣٣٠ گوندی ئه‌و ناوچانه به‌ته‌واوه‌تی پچڕاوه. شایانی باسه ئه‌م لافاوه له كاتێك دا ڕوویداوه كه ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانه‌كانی توركییه بووه هۆی سووتاندنی ده‌یان هه‌زار هێكتار له دارستانه‌كانی توركیه و هه‌شت كه‌سیش به‌و هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست دا.