به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له ئێران، ڕێژه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت منداڵه‌كانیان به هۆی هه‌ژاری و نه‌بوونی بفروشن به‌رده‌وام له زیادبووندایه و به‌شێك له‌و ژنانه هه‌ر له نه‌خۆشخانه و به‌دوای به دۆنیا هاتنی ڕۆڵه‌كانیان ده‌یانفرۆشن و پاره وه‌رده‌گرن.
به وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، نرخی ئه‌و منداڵانه جیاوازه و زۆر جار به پێی جوانی دایكه‌كه‌ی یان ئه‌وه‌ی كه دایه‌كه‌كه‌ی چه‌نده خۆراكی باش بووبێت نرخی بۆ دابین ده‌كه‌ن و ئه‌مه شه‌رمێكه بو ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كه مه‌عیشه‌تی خه‌ڵكی والێكردووه كه بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌كانیشی گۆریوه. جێی ئاماژه‌یه كه كڕین و فرۆشیی منداڵانی كۆرپه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ژاری و بێبه‌ش بوونی به‌شێكی زۆر له كۆمه‌ڵگا له خزمه‌تگۆزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان و گیرۆده‌بوون به هه‌ژاری، تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و كه‌سانێكیش وه‌كوو واسیته له‌و ناوه‌دا قازانچێكی زۆر ده‌كه‌ن.