کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ له‌ شاره‌كانی ئۆستانی كوردستان

22h 2

22h 2

 

“حسێن سومی” بەڕێوبەری گشتی “سەبتی ئەحواڵی ئۆستانی کوردستان” ڕایگەیاند: لە مانگی گوڵانی ئەمساڵدا ٤٥٢ حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ لە ئۆستانی کوردستان تۆمارکراوە کە ئەم ڕێژەیە لەچاو مانگی گوڵانی پاره‌كه‌ كه‌ ٢٥٦ حاڵەت بووە ١٧٦ له‌سه‌د زیادی كردووه‌.
ناوبراو ئاماژەی بەوه‌ش كردووه‌ کە زۆرترین ڕێژەی جیابوونەوەکان لە شاری سنەدا بووە. هه‌روه‌ها لە مانگی گوڵانی ئەمساڵ ١١٨٢ حاڵه‌تی هاوسەرگیری لە ئۆستانی کوردستان تۆمارکراوە. ناوبراو له‌ درێژه‌دا وتی: ئەم ئەمارە لە شاری کامیاران  کە لەمانگی خاكه‌لێوه‌ تۆمارکراوە تەنیا  ٨٦ حاڵه‌تی هاوسەرگیری بووە و لەبەرامبەردا، ٥٠ حاڵەتی جیابوونه‌وه‌ تۆمارکراوە کە بە بەراورد بەڕێژەی هاوسەرگیریەکان زۆر زیاترە. پێویسته‌ ئاماژه‌ بكرێت كه‌ کێشەی ئابووری، بێکاری، کێشەی شوێنی نیشتەجێ ‌بوون و لاوازی، یان نەبوونی ئەمنییەتی پیشەیی کە زۆرجار خۆکوشتنی پیاوان و ژنانیشی بەدواوە بووە، بە هۆکارەکانی چوونەسەرێی رێژەی جیابوونه‌وه‌ لە ئۆستانی کوردستان دێنه‌ ئه‌ژمار.