بەرپرسی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە بەهۆی پەرەسەندنی ویرووسی کۆرۆنا و بەهۆی مانەوەی بنەماڵەکان بە تایبەت پیاوان لە ماڵەوە، توند وتیژی دژی ژنان زیادی کردووە و دەبێ ژنان پارێزراو بن.
بەرپرسی گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی خاکەلێوە لە وتارێکدا کە لە فرانس پرێس بڵاوکرایەوە ڕایگەیاند کە بە هۆی پەرەسەندنی ویرووسی کۆڕۆنا و کەم بوونەوەی داهاتی بنەماڵەکان و هەروەها دڵەڕاوکێ و ترس و لەماڵدا مانەوەی زیاتری ئەندامانی بنەماڵەکان مەترسی زیاتر دەکەوێتە سەر ژنان و توندوتیژی دژی ئەوان پەرەدەستێنێ. هەربۆیە داوای ئاشتی لە ئەندامانی بنەماڵەکان و دان بەخۆداگرتنی هەموو لایەکی بۆ پێشگرتن لە هەر ئەگەرێکی نەخوازرا و کرد.