ویرووسی کۆرۆنا لەگەڵ گەیشتنی بۆ ئەمریکا لە کۆتاییەکانی مانگی دێسامبر و لە سەرەتاکانی مانگی فێورییهی ئەمساڵ زۆربەی بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی ئەو وڵاتەی داخست. ئەوەش وایکرد، خەڵکێکی زۆر لەم وڵاتە بێکاربن و رێژەی بێکاری بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزببێتەوە.
ئێستا هەرچەندە بەشێک لە بازاڕەکان لە ئەمریکا کراونەتەوە، بەڵام هێشتا رێژەی بێکاری لهسهرهوهیه و تەنیا لە هەفتەی رابردوو زیاتر لە ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار کەس فۆڕمی بێکارییان پڕکردووەتەوە. ئێستا ژمارەی ئەوانەی بێکاربوون ٤٥ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووە. هاوكات، وەزارەتی کاری ئەمریکا راگەیاندووه، هەفتەی رابردوو، ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار کەس فۆڕمی وەرگرتنی بیمەی بێکاریان پڕکردووەتەوە، هەرچەندە بەراورد بە هەفتەکانی رابردوو نزیکەی ٦٠ هەزار فۆرمکەمی کردووە، بەڵام هێشتا ئەو ژمارەییە لە رووی مێژووییەوە لهسهرهوهیه.