به پێی دوایین ئاماره‌كان، زۆرترین ڕێژه‌ی بێكاری له ئۆستانه‌كانی كوردستان به ٢٠ له‌سه‌د، كرماشان به ١٧ و ٩ ده‌هۆمی له‌سه‌د، لورستان ١٦ و ٨ ده‌هۆمی له‌سه‌د، ئازه‌ربایجانی غه‌ربی به ١٤ و ٥ ده‌هۆمی له‌سه‌د و خوزستان به ١٢ و ٤ ده‌هۆمی له‌سه‌د تۆمار كراوه.
به پێی ئه‌م ئاماره، كه‌مترین ڕێژه‌ی بێكاریش له ئۆستانه‌كانی، خۆراسانی جنووبی به ٦ له‌سه‌د، مه‌ركه‌زی به ٦ و ٩ ده‌هۆمی له‌سه‌د، گیلان ٧ له‌سه‌د، فارس ٧ و ٧ ده‌هۆمی له‌سه‌د و تاران به ٨ و ٨ ده‌هۆمی له‌سه‌د تۆمار كراون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌م ئامارانه ڕاست نین و به پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كان، ڕێژه‌ی بێكاری له ئۆستانی كرماشان زیاتر له ٣٥ له‌سه‌ده بۆ پیاوان و بۆ ژنانیش زیاتر له ٦٠ له‌سه‌ده.