ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه لە کاتێکدا كه ویرووسی کۆرۆنا لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەتا دێت زیاتر بڵاودەبێتەوە، زیاد لە ٦ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەس فۆڕمی هاوکاری بێکارانیان لەم هەفتەیەدا پڕکردووهتەوە ئەمەش دوو هێندەی ژمارەکەی هەفتەی ڕابردووە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ڕاپۆرتەکەی هەفتەی ڕابوردوو ئاماژەی بەوە کردبوو کە سێ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەس داوای ئەو هاوکارییەیان کردبوو، بەڵام لە ئێستادا بە گشتی ١٠ ملیۆن کەس لەوەتای ئەم ویرووسه بڵاو بۆتەوە کارەکانیان لەدەستداوە. ڕاپۆرتەکەی ڕۆژی سێشەممەی وەزارەتی کار ئەوەش نیشان دەدات بەهۆی داخستی زۆربەی بازاڕەکان لە جیهاندا ڕێژەی بێکاری هەتا دێت زیادتر دەبێت چ لە ناو ئەمریکا و چ لە دەرەوەی ئهم وڵاتهش. زۆربەی ئابوری ناسان پێشبینی ئەوە بکەن هەتا کۆتایی مانگی ٤ نزیکەی ٢٠ ملیۆن کەس له ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمریكا بێکاربن.