به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرووتووه‌كان، له زیندانه‌كانی ئه‌فغانستان، پتر له ٣٠ له‌سه‌د له به‌ندكراوان، كه‌وتوونه‌ته به‌ر ئه‌شكه‌نجه و توندوتیژیی فیزیكی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ٥٠ له‌سه‌دی ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوان له ناوه‌نده‌كانی پۆلیس و زیندانه‌كانی ویلایه‌تی قه‌نده‌هار، واته یه‌كێك گرینگرترین ناوه‌نده‌كانی چالاكیی تاڵه‌بان، ڕوویان داوه. شایانی باسه هه‌یئه‌تی ڕێكخروی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ئه‌فغانستان، له‌سه‌ر داوای ئه‌م ڕێكخراوه، ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوانی ئه‌فغانستانی له ساڵی ٢٠١٩ تا ٢٠٢٠ ئاماده كردووه و تێیدا به وردی باسی ڕێژه و شێوازی ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوان كراوه.