کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٢١ له‌ سه‌دیی منداڵانی كار له‌ ئێران

158g 1

 

158g 1

به‌ پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ئامار و زانیاری وه‌زاره‌تی كار كه‌ له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٦ی مانگی پووشپه‌ڕ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، له‌ ماوه‌ی ٢ ساڵی ڕابردوودا ژماره‌ی منداڵانی كار له‌ ئێران ٢١ له‌ سه‌د زیادی كردووه‌.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ ساڵی ٩٦ دا ژماره‌ی منداڵانی ١٠ تا ١٧ ساڵی كاری، ٤١٠ هه‌زار كه‌س بووه‌ كه‌ له‌و ڕێژه‌یه‌، ٨٢ له‌ سه‌د كۆڕ و نزیك ١٨ له‌ سه‌دیش كچ بوون. به‌ پێی ئه‌م ئاماره‌ ٢٩ له‌سه‌دی منداڵانی كار له‌ به‌شی كشت و كاڵ، ٣ له‌ سه‌د له‌ مه‌عده‌ن، نزیك ١٣ له‌ سه‌د له‌ بیناسازی، ٥ له‌سه‌د له‌ به‌شی كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كان و زبڵ، خه‌ریكی كار كردنن. شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵانی ٩٤ هه‌تا ٩٦، ژماره‌ی منداڵانی كار ٢١ له‌سه‌د واته‌ له‌ ٣٣٨ هه‌زار گه‌یشتووه‌ته‌ ٤١٠ هه‌زار منداڵی كار. پێویسته‌ بگوترێ كه‌ ئه‌م ئاماره‌، منداڵانێكی كار ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ تۆمار كراون، ڕێژه‌ی واقعیی منداڵانی كار له‌ ئێران گه‌لێك له‌و ژماره‌یه‌ زیاتره‌.