شیركه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له ئێران له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنێك، باسی له ده‌ستپێكی ته‌رحی دابه‌ش كردنی و قیمه‌تی نوێ بێنزین له‌ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه كرد.
به پێی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه، قیمه‌تی هه‌ر لێترێك بێنزینی سه‌همیه‌ی مه‌عمولی هه‌زار و ٥٠٠ تمه‌ن و قیمه‌تی هه‌ر لیترێك بێزینی غیره سه‌همیه‌ی مه‌عمولی ٣ هه‌زار تمه‌ن ده‌بێت، هه‌روه‌ها قیمه‌تی هه‌ر لیترێك بێنزینی سوپر ٣ هه‌زار و ٥٠٠ ته‌مه‌ن دیاری كراوه. به پێی ڕاپۆرتی ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی ناوخۆی ڕژیم، ئه‌م بڕیاره په‌سه‌ند كراوی شوڕای باڵای هاوئاهه‌نگی ئابووری سه‌رانی هه‌ر سێ ناوه‌ندی ده‌وڵه‌تی “قوه‌ی موجرییه، قوه‌ی قه‌زایی و قوه‌ی موقهننه”یه. شایانی باسه، ته‌نیا چه‌ند كاتژمێر دوای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی بێنزین، هێزه ئینتزامییه‌كان و هێزه‌كانی دژه شۆڕش له ئاستی وڵات بڵاوبوونه‌وه‌ته‌وه.