حه‌سه‌ن ڕووحانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو، گه‌ڵاڵه‌ی بوودجه‌ی ساڵی ١٣٩٩ی بۆ مه‌جلیسی شورای ئیسلامی برد. نوێنه‌رانی مه‌جلیسی ڕژیم پێویسته تا كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه به‌ناو هه‌ڵیسه‌نگێنن و په‌سه‌ندی بكه‌ن. سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ڕووحانی بۆ شاردنه‌وه‌ی شێواوی و قه‌یرانی قووڵی ئابووری و سه‌همی زۆر كه‌می خه‌ڵك له‌و بوودجه‌یه، نیشانه‌ی خراپتر بوونی باروودۆخی ژیان و گوزه‌رانی كرێكاران و زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێرانی له ساڵی داهاتوودای پێوه دیاره. ڕووحانی بنه‌مای گه‌ڵاڵه‌ی بوودجه‌ی ساڵی داهاتووی “ئیستقامهتی و موقاومه‌تی” وه‌سف كرد و وتی “به له‌به‌رچاوگرتنی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا و زۆرترین گوشاره‌كان، بوودجه‌ی ساڵی داهاتووش له‌سه‌ر بنه‌مای “بوودجه‌ی ئیستقامهتی” له به‌رامبه‌ر گهمارۆكاندا داڕێژراوه.” به وته‌ی ئه‌و، بوودجه‌كه جۆرێك ته‌نزیم كراوه كه پشت به داهاتی نه‌وت نه‌به‌سترێ. له‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌دا سه‌رجه‌م سه‌رچاوه‌كانی بوودجه‌ی ئێران، یه‌ك تریلیۆن و ٩٨٨ هه‌زار ملیارد تمه‌ن به‌رئاورد كراوه. سه‌همی ده‌وڵه‌ت له سه‌رچاوه گشتیه‌كان له‌م بوودجهیهدا ته‌نیا ٤٨٤ هه‌زار ملیارد تمه‌نه و سه‌رچاوه‌ی تایبه‌تیشی ٧٩ هه‌زار ملیارد تمه‌ن بۆ دیاری كراوه. باقی بوودجه‌كه واته یه‌ك تریلیۆن و ٤١٥ هه‌زار ملیارد ته‌مه‌نیش په‌یوه‌ندی هه‌یه به شیركه‌ته ده‌وڵه‌تیه‌كان و بانك و ناوه‌نده بههرهوهریهكان. كه‌وابوو نیوه‌ی ئه‌م بوودجه گشتیه‌ی ده‌وڵه‌ت قه‌راره له ڕێگای وه‌رگرتنی ماڵیات و داهاتی گومرك و هتد دابین بكرێت.
به له‌به‌رچاوگرتنی نیزامی ماڵیاتیی ئێران و هاتنه‌خواره‌وه‌ی داهاتی خه‌ڵك، دابین كردنی بوودجه‌یه‌كی ئاوا له گیرفانی خه‌ڵك، له‌گه‌ڵ كێشه‌ی زۆر به‌ڕه‌وڕوو ده‌بێته‌وه. بوودجه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ وڵاتێكی ٨٠ ملیۆن كه‌سی وه‌كوو ئێران، ناكرێ به پشت به‌ستن به وه‌رگرتنی ماڵیات له خه‌ڵكێك كه ٧٠ له‌سه‌دیان له‌ژێر هێڵی هه‌ژاری دان، داڕێژرێت. هه‌موو هۆمێد و ئیشه‌ڵڵا و ماشه‌ڵڵای ڕووحانی و خامنه‌یی سه‌باره‌ت به بوودجه‌ی ئیستقامهتی و ئیقتسادی موقاومه‌تی، په‌یامێكی جگه له سه‌پاندنی هه‌ژاری و فه‌لاكه‌ت و برسێتی به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش، له پشت نییه. به‌شی سه‌ره‌كی له گه‌ڵاڵه‌ی بوودجه‌ی شیركه‌ته ده‌وڵه‌تیه‌كان ته‌رخان ده‌كرێ به بانك و ناوه‌نده بههرهوهریه زه‌به‌ڵاحه‌كانی سه‌ربه حكوومه‌تی ئیسلامی له‌وانه شیركه‌ته‌كانی ژێر شاخه‌ی ئاستانی قودسی ڕه‌زه‌وی، بۆنیادی شه‌هید، بۆنیادی موسته‌زعه‌فان، كۆمیته‌ی ئیمداد، ستادی ئیجرای فه‌رمانی ئیمام و هێزی چه‌كدار، كه له گرنگترین ناوه‌نده‌كانی ژێر چاوه‌دێری خامنه‌یین و زۆربه‌یان یان له دانی ماڵیات بووراون و یان به زۆره‌ملی و ڕانت و فێڵبازی جۆراوجۆر، خۆیان له دانی ماڵیات دزیوه‌ته‌وه.
ده‌وڵه‌تی ڕووحانی له گه‌ڵاڵه‌ی بوودجه‌ی ساڵی داهاتوودا به‌ڵێنی داوه كه حقووق و حه‌قده‌ستی مانگانه‌ی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت ١٥ له‌سه‌د به‌رێته سه‌ر. به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا، هه‌ر له‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌دا، ماڵیاتی حقووقی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تی به ڕێژه‌ی ٥ و ٨ دههومی له‌سه‌د و ماڵیاتی كارمه‌ندانی به‌شی خسووسی ٣١ له‌سه‌د و هه‌روه‌ها ماڵیاتی سه‌ر كاڵا و خزمهتگوزاریهكانیش ٣٦ له‌سه‌د به‌رز كراوه‌ته‌وه. له ڕاستی دا ئه‌مانه ماڵیاتێكن كه به‌سه‌ر توێژه كه‌م داهاتهكاندا سه‌پێندراون و به‌مجۆره ده‌وڵه‌ت له به‌رامبه‌ر بردنه سه‌ره‌وه‌ی ١٥ له‌سه‌دی حقوق و حهقدهستهكاندا، هه‌وڵی داوه كه له لایه‌كه‌وه به شێوه‌ی مامناوه‌ند ٢٣ له‌سه‌د به ڕێژه‌ی ماڵیاتهكان زیاد كات تا ٢٥ ڕیز له ڕیزی داهاته‌كانی خۆی له بوودجه، له گیرفانی خه‌ڵك دهركێشێ. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ته‌نیا به بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئێزافه كردنی ڕاوهیهكی بێ ئه‌رزش به حقووق و حه‌قده‌ستی كرێكاران و خه‌ڵكی كه‌م داهات، قیمه‌تی زۆربه‌ی كاڵا پێویسته‌كانی خه‌ڵك ده‌چێته سه‌ره‌وه. كه‌وابوو ئه‌م هه‌وڵه‌ی ده‌وڵه‌تیش دهستدرێژیهكی زیاتره بۆسه‌ر سفره‌ی به‌تاڵی خه‌ڵكی هه‌ژار. هه‌ڵبه‌ت ڕووحانی ئاگای له سه‌رمایه‌داره‌كانی به‌شی خسووسی و ده‌وڵه‌تیه و ماڵیاتی بۆسه‌ر داهاتی كهڵانی ئه‌وان له بوودجه‌دا هێناوه‌ته خواره‌وه و بێ شهرمانهش ئیدعا ده‌كات كه ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی به‌ره‌نگاری هه‌ژاری بووه‌ته‌وه و ئه‌م وڵاته هه‌ژاریی تۆخی وه‌پشت سه‌ر ناوه.
به‌ڵام، به‌شێكی زۆر له‌م بوودجه‌یه بۆ ئۆرگانه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی جه‌هل و خورافه ته‌رخان كراوه كه له پێدانی ماڵیاتیش بووراون. به واتایه‌كی تر، ئه‌و بوودجه‌یه ده‌درێته ئۆرگان گه‌لێك كه له كۆمه‌ڵدا ڕۆڵی زه‌روو و ئهنگهلیان هه‌یه و له به‌رهه‌مهێنانی ماددی ژیانی مرۆڤدا هیچ نهخشێكیان نییه. له بوودجه‌ی ئه‌مساڵدا ٥ هه‌زار و ١٠٥ ملیارد تمه‌ن بۆ ٥٤ ناوه‌ند و دامه‌زراوه‌ی سه‌ربه ڕووحانیه‌ت و به‌یتی ڕێبه‌ری ته‌رخان كراوه. ئۆگان گه‌لێك له‌وانه ده‌فته‌ری سیاسی–عه‌قیده‌تی حهوزهكان، مه‌ركه‌زی خه‌ده‌مات و ده‌فته‌ری حه‌وزه‌ی علمیه، شورای عالی حه‌وزه‌ی علمیه، شۆرای سیاسه‌ت گوزاری حه‌وزه‌ی علمیه‌ی خاههران، سازمانی ته‌بلیغاتی ئیسلامی، نوێنه‌رایه‌تی وه‌لی فه‌قیه له زانكۆكان و سپای پاسداران، بۆنیادی حیفزی ئاساری حهمایهت له مۆد و لیباسی ئیسلامی، ستاده جۆراوجۆره‌كانی وه‌ك: ستادی مه‌ركه‌زی راهیانی نوور، ستادی ئیقامه‌ی نهماز، ستادی ئه‌مری به مه‌عرووف و نه‌هی له مونكه‌ر، به‌رنامه‌ی ته‌رویجی قورئان، سندووقی تهوسهعهی قورئان و فه‌رهه‌نگی ئیسلامی و ده‌یان ناوه‌نده‌ی دیكه كه هیچ قازانجێكیان بۆ خه‌ڵك نییه و ته‌نیا ههزینهكانیان له گیرفانی خه‌ڵكه‌وه ده‌درێت. به‌ڵام كۆماری ئیسلامی بۆ مانه‌وه‌ی خۆی پێویستی به‌م ناوه‌ندانه‌یه.
به پێی به‌رئاورده ماڵیه‌كان، ئه‌گه‌ر گه‌مارۆكان هه‌روا به‌رده‌وام بن، داهاتی فرۆشی نه‌وتی ڕژیم له ساڵی داهاتوودا، تا ڕێژه‌ی شه‌ش ملیارد دۆلار دێته خواره‌وه. ئه‌م داهاته له ساڵی ٩٧دا پێش گه‌مارۆكان ٦٠ ملیارد دۆلار بوو. كۆماری ئیسلامی به پێداگری له‌سه‌ر درێژه‌ی سیاسه‌تی ده‌ست تێوه‌ردان له وڵاتانی ناوچه‌كه، كه‌وتووه‌ته ژێر گوشاری گه‌مارۆكانه‌وه و له‌گه‌ڵ كهسری بوودجه‌ی ٧٠ له‌سه‌دی به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه. له ئێستادا ڕژیم هه‌وڵ ده‌دا تا به هێنانه خواره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و بردنه سه‌ره‌وه‌ی نرخی كاڵا و خزمه‌تگوزاریه پێویسته‌كانی خه‌ڵك، باری قورسی گه‌مارۆكان و دابین كردنی كهسری بوودجه‌كه‌ی به‌سه‌ر سه‌فره‌ی خاڵی و بێ ڕه‌ونه‌قی كرێكاران و خه‌ڵكی هه‌ژاری كۆمه‌ڵدا بسه‌پێنێ. به‌ڵام بێ گومان ئه‌م سیاسهتهشی شكست دێنێ. خۆڵقاندنی جه‌نایه‌تی دژه مرۆیی له جه‌ریانی سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ردا، ڕژیمی واكسینه نه‌كردووه. بێ گومان به درێژه‌ی هه‌ژاری و فهلاكهتی ئابووری و دیكتاتۆری، زۆر ناخایه‌نێ كه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له سه‌رتاسه‌ری ئێران بۆ جارێكی دیكه دێنه‌وه مه‌یدان و به ناڕه‌زایه‌تی یه‌كگرتوو و ڕێكخراویان، حه‌قی خۆیان له گه‌رووی ئه‌م جه‌نایه‌تكارانه دهردهكێشنهوه و بۆ هه‌میشه په‌ڵه‌ی نهنگینی كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵ ده‌سڕنه‌وه و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان داده‌مه‌زرێنن.