به ێپی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، رێژه‌ی بێكاری له هه‌رێمی كوردستان ٤٤ له‌سه‌د به‌رز بووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه ٧٣ له‌سه‌د له هاووڵاتیان تووشی كێشه‌ی ئابووری هاتوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، بەڕێوەبەری پڕۆژەی كرێكاران لە رێكخراوی ئاشتی و ئازادی ڕایگه‌یاندووه كه تەنیا لە شاری هەولێر ٤٥ هەزار كەس توشی بێكاری بون و لە كەرتی پیشەسازیشدا زۆربه‌ی كارگه‌كان چالاكیان ڕاگیراوه و وه‌ستانی ئه‌و كارگایانه‌ش بوەته هۆی ئه‌وه‌یكه ژمارەیەكی زۆر له هاووڵاتییان بێكاربن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ تەنیا لە كارگه‌كانی چیمەنتۆی هەرێم نزیكەی چوار هەزار كرێكار بێكاربون. هه‌روه‌ها رونیشیکردەوە كه بەپێی بەدواداچونەكانیان، له‌و بارودۆخه‌دا بەشێكی زۆر لە خاوەنكار و كۆمپانیاكان، مافی كرێكارانیان پێشێل كردووه و به‌ته‌واوی حه‌قده‌سته‌كانیان پێنه‌داون و ژماره‌یه‌كشیان له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه.