ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە ماوەی هەفتەیەکدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، به جۆرێك كه کۆی ژمارەی توشبووان له جیهاندا گەیشتووەتە، ٢٦ ملیۆن و ٧٩٥ هەزار کەس.
بەگوێرەی دوایین ئامارهكان ژمارەی توشبوانی ویرووسی کۆرۆنا گهیشتووهته ٢٦ ملیۆن و ٧٩٥ هەزار و ٩٦٣ کەس و لەو ژمارەیەش ١٨ ملیۆن و ٩٠٧ هەزار و ٦٩٢ کەس چاکبونەتەوە و ٨٧٨ هەزار و ٩٦٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. لەسەر ئاستی جیهان ژمارەی توشبوان لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەخێرایی بەرزدەبێتەوە، بەجۆرێک کۆی توشبوان لهم وڵاته گەیشتوەتە شەش ملیۆن و ٣٨٩ هەزار و ٥٧ كهس. هاوكات لە ئێران لەگەڵ بەردەوامی بڵاوبونەوەی ئهم ویرووسه، لە کۆی ٣٨٢ هەزار و ٧٧٢ توشبوو، ٢٢ هەزار و ٤٤ کەس گیانیان لهدهستداوه.