به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی به‌فر و باڕن له ئه‌یاله‌ته‌كانی باشووری ئه‌مریكا، لانیكه‌م ٢١ كه‌س گیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م تۆفانه له تێگزاس، لوئیزیانا، كێنتاكی، كارۆلینای باكووری و میزوری، مه‌رگی ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. ڕێكخراوی گشتیی كه‌شناسی( ئێن ده‌بڵیو ئێس)، ڕایگه‌یاندووه كه هه‌تا ئێواره‌ی چوراشه‌ممه توندترین به‌شی ئه‌م تۆفانه له تێگزازه‌وه تێپه‌ڕ بووه به‌ڵام ١٠٠ ملیۆن كه‌س له‌و شوێنانه ده‌ژین كه ئه‌گه‌ری دووپات بوونه‌وه‌ی تۆفانێكی هاوشێوه تێیاندا له‌سه‌رێیه. به وته‌ی ئه‌م ڕێكخراوه، به‌فر ٧١ له‌سه‌دی خاكی ئه‌مریكای داپۆشیوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه ئه‌م سه‌رما بێوێنه‌یه بۆ چه‌ندین ڕۆژ درێژه‌ی بێت.