
به پێی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی بێهداشتی ئێران، ژماره‌ی قوربانییانی تووشبوو به كۆرۆنا تا ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی ڕه‌شه‌ممه بۆ ١٤٥ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، وه‌زاره‌تی بێهداشت هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه كه هه‌زار و ٧٦ كه‌سی دیكه له ئێران به‌م ویرووسه گیرۆده بووه كه به هه‌ژمار كردنی ئه‌م ڕێژه‌یه، هه‌تا ئێستا ٥ هه‌زار و ٨٢٣ كه‌س به‌م نه‌خۆشینه تووشبوون. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه ئاماره نافه‌رمییه‌كان باس له گیان له‌ده‌ستدانی ٦٧٠ كه‌س ده‌كه‌ن.
