به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، له ئۆرووپا، ژماره‌ی گشت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تاقیكردنه‌وه‌ی كۆویدی ١٩یان له‌سه‌ر ئه‌نجام دراوه و گیرۆده‌بوونییان سه‌لمێندراوه، گه‌یشتووه‌ته یه‌ك ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س و ئه‌وه‌ش ده‌ریخستووه كه نزیك به نیوه‌ی تووش بووانی ئه‌م ویرووسه له ئاست جیهانی دا، له ئۆرووپا دان.
به پێی ڕاپۆرتی یۆرۆنیووز، دوایین ئاماری ڕه‌سمیی تووش بووانی كۆرۆنا له ئۆرووپا، تا ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی گوڵان، یه‌ك ملیۆن و ٥٠٦ هه‌زار و ٨٥٣ كه‌س بووه و ١٤٠ هه‌زار و ٢٦٠ كه‌س له ئۆرووپاییه‌كانیش به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه. سپانیا به ٢١٥ هه‌زار و ٢١٦ تووش بوو و ٢٤ هه‌زار و ٨٢٤ حاڵه‌تی مه‌رگ، ئیتالیا به ٢٠٧ هه‌زار و ٤٢٨ تووش بوو و ٢٨ هه‌زار و ٢٣٦ حاڵه‌تی مه‌رگ و بریتانیا به ١٧٧ هه‌زار و ٤٥٤ تووش بوو و ٢٧ هه‌زار و ٥١٠ حاڵه‌تی مه‌رگ، فه‌ڕانسه به ١٦٧ هه‌زار و ٣٤٦ تووش بوو و ٢٤ هه‌زار و ٥٩٤ مه‌رگ و ئاڵمان به ١٦١ هه‌زار و ٧٠٣ تووش بوو و ٦ هه‌زار و ٥٧٥ حاڵه‌تی مه‌رگ، پێنج وڵاتی ئۆرووپایین كه ژماره‌ی تووش بووانیان گه‌یشتووه‌ته پتر له ١٥٠ هه‌زار كه‌س. شایانی باسه، ئه‌م ئامارانه ته‌نیا به‌شێك له ئاماری واقعیی گیرۆده بووانی ئه‌م نه‌خۆشیه نیشان ده‌ده‌ن و زۆربه‌ی وڵاته‌كان ته‌نیا كه‌سانێك كه پێویستیان به چاوه‌درێی تایبه‌ت هه‌یه، له نه‌خۆشخانه‌كاندا تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجام ده‌ده‌ن.