کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری قوربانیانی لافاو له‌ هێند

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری قوربانیانی

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری قوربانیانی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، بەهۆی بارانی بەخوڕی باران و هه‌ستانی لافاو له‌ وڵاتی هێند، لانیکەم ١٤٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٤٠٠ هەزار کەسیش ئاوارەبوون.

بەگوێرەی زانیارییەکان، هەندێک لەو ناوچانەی بەر لافاو کەوتوون بەهۆی لافاو و ڕۆچوونی زەوییەوە بە تەواوی هەموو ڕێگاکانی گواستنەوەیان پچڕاوە. شایانی باسه‌ ویلایه‌تی “كێرلا” زۆرترین قوربانیانی لافاوی تێدا تۆمار كراوه‌ و ڕۆژ به‌ ڕۆژ ئاماری گیان له‌ده‌ست دان و برینداربوونی هاووڵاتییان به‌رز ده‌بێته‌وه‌. پێویسته‌ بگوترێ، ساڵانە شەپۆلەکانی باران لە مانگی جولای بۆ سێپتامبر ڕوو لە وڵاتی هێند دەکەن و بەهۆیەوە چەندین جار لافاو دروستدەبێت و زۆرجاریش زیانی گیانی و مادیی به‌رینی بەدوادا دێت.