کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری تووش بووان به‌ كۆرۆنا له‌ ئۆستانی بووشێهر

ادامه اعتراض کارگران شهرداری محمد شهر

ادامه اعتراض کارگران شهرداری محمد شهر

به پێی ئاماری ناوه‌نده‌كانی سه‌ربه‌ ڕژیم، به‌ شێوه‌ی مامناوه‌ند هه‌موو ڕۆژێ ٢٢٧ كه‌س له‌ ئۆستانی بووشێهر به‌ ئاماری گیرۆده‌بووانی كۆرۆنا زیاد ده‌بێت و به‌رده‌وام ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش ڕوو له‌ زیادبوونه‌.

له‌مباره‌وه‌ هه‌واڵنێریی حكوومه‌تیی فارس ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ته‌نیا له‌ ماوه‌ی ٨ ڕۆژی ڕابردوودا هه‌زار و ٨١٩ كه‌س به‌ ئاماری كه‌سانی تووش بوو زیاد بووه‌. هه‌روه‌ها له‌م ماوه‌یه‌دا ٤٣ كه‌سیش به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. ئه‌گه‌رچی به‌ پێی ئاماره‌ ڕه‌سمیه‌كان ژماره‌ی تووش بووان له‌ مانگی گوڵاندا ڕوو له‌ كه‌م بوونه‌وه‌ بوو، به‌ڵام له‌ ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا و به‌تایبه‌ت ١٠ ڕۆژ پاش كرانه‌وه‌ی ناوه‌نده‌ مه‌زهه‌بیه‌كان كۆرۆنا بۆ جارێكی دیكه‌ به‌ شێوه‌ی به‌رچاو په‌ره‌ی سه‌ندووه‌.