هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی دانووستانه‌كانی نێوان ئێران و عه‌ره‌بستان، ئاستی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ناوچه‌ی “مارب”ی یه‌مه‌ن چووه‌ته سه‌ره‌وه و له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا لانیكه‌م ١٦٥ كه‌س له هێزه‌كانی حووسی له ده‌ورووبه‌ری ناوچه‌ی “عۆبه‌ید” له نزیك “مارب” كۆژراون.
له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی دانووستانه‌كانی نێوان تاران و ڕیاز، هێزه‌كانی ئێتلاف به سه‌رۆكایه‌تی عه‌ره‌بستانی سعوودی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی حووسی له ده‌ورووبه‌ری شاری “مارب” بردۆته سه‌ره‌وه و به وته‌ی به‌رپرسانی نیزامی ئه‌رته‌شی یه‌مه‌ن له هێرشه‌كانی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا لانیكه‌م ١٦٥ ئه‌ندامی هێزه‌كانی حووسی كۆژراون. جێگای ئاماژه‌یه كه له ساڵی ٢٠١٥وه كه عه‌ره‌بستانی سعوودی و كۆماری ئیسلامی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانیان له باروودۆخی وڵاتی یه‌مه‌ن ده‌ستپێكردووه به هه‌زاران دانیشتووی ئه‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ست داوه یان ئاواره و له باروودۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین.