به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌ری ئه‌مریكا له عێراق، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی خه‌رمانان، بنكه‌ی نیزامی “تاجی” له‌م وڵاته‌یان چۆڵ كرد و كۆنتڕۆڵی ئه‌م بنكه نیزامییه كه‌وته‌وه ده‌ست هێزه‌كانی ئه‌ڕته‌شی عێراق.
بنكه‌ی تاجی له ٢٧ كیلومیتری باكووری به‌غدا هه‌ڵكه‌وتوو و بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ یه‌كێك له بنكه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا بوو و ئه‌م بنكه ئاسمانییه، چه‌ندین جار كرابوویه ئامانجی مووشه‌كی. ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، هه‌شت بنكه‌ی نیزامی خۆی له خاكی عێراق چۆڵ كردووه. شایانی باسه، ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سه‌رتای ئه‌مساڵ نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كه‌س بوو، به‌ڵام ئێستا نزیكه‌ی دوو هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س ماونه‌ته‌وه.
