ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندان، به‌هۆی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی قه‌تارێكی خێرای مه‌سیری “میلان ــــ بۆلۆنیا” له‌سه‌ر هێڵی ئاسن، لانیكه‌م ٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٣٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌م قه‌تاره خێرایه كه له شاری “میلان”ه‌وه كه‌وتبووه ڕێ، كاتژمێر ٥ و ٣٥ ده‌قیقه له نزیك شاری لۆدی له‌ڕێ لای داوه. شایانی باسه، دۆخی ته‌ندرستی ژماره‌یه‌ك له برینداربووان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه كه ژماره‌ی قوربانییانی ئه‌م ڕووداوه بچێته سه‌ره‌وه. به پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، دوو لۆكۆمۆتیوی یه‌كه‌می ئه‌م قه‌تاره له‌سه‌ر هێڵی ئاسن چووته ده‌رێ و به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه، حه‌ره‌كه‌تی ئه‌م قه‌تاره ڕاگیراوه.