ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌سمی ئه‌م وڵاته‌ی له په‌یمانی هه‌رێمی پاریس به ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرته‌ووكانی ڕاگه‌یاند.
چوونه‌ده‌ره‌وه له په‌یمانی هه‌رێمی پاریس یه‌كێك له به‌ڵێنه‌كانی دۆناڵد ترامپ له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری بوو. ئێستا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه كه له‌م په‌یماننامه‌یه ده‌چێته ده‌ره‌وه. ته‌وه‌رێك كه له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیی و ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر به‌ره‌وڕوو بوویه‌وه. په‌یمانی هه‌رێمی پاریس ڕۆژی چواری نۆوامبری ساڵی ٢٠١٦ به واژۆكردنی ١٩٥ وڵات له‌وانه ئه‌مریكا به ڕه‌سمییه‌ت ناسێندرا. له‌م ڕێككه‌وتن نامه‌یه چه‌ندین ڕێكار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گازی گوڵخانه‌یی و ڕاگرتنی سووختی فۆسیلی و دانانی وزه به‌ره‌مهێنه‌ره‌كان له‌جێگه‌یان له‌به‌ر چاو گیراوه. به پێی ئه‌م په‌یمان نامه‌یه، گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی تا ساڵی ٢٠٥٠ ده‌بێ له‌ژێر یه‌ك و نیو تا ٢ پله بێت و به‌رهه‌مهێنانی گازه گوڵخانه‌ییه‌كان ده‌بێ له نیوه‌ی دووهه‌می ئه‌م سه‌ده‌یه كه‌م بكرێته‌وه. ئامانجه دیاریكراوه‌كان بڕیاره هه‌ر پێنج ساڵ جارێك تازه بكرێنه‌وه.