به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “موجاهد كوركور” له به‌ندكراوانی شۆڕشی “ژینا”، به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ختی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم چووه‌ته كۆما و له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كراوه.
“عه‌باس كوركور” ناسراو به “موجاهد كوركور” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی سه‌رانسه‌ری “ژینا” له شاری ئیزه‌یه كه ده‌زگای قه‌زایی و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان سناریۆسازیان بۆ كردووه و كوشتنی “كیان پیرفه‌له‌ك” و حه‌وت ناڕازی دیكه‌یان له ڕێكه‌وتی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، خستۆته ئه‌ستۆی. پێشتر دایكی “كیان پیرفه‌له‌ك” ڕایگه‌یاندبوو كه موجاهد بێتاوانه و به چاوی خۆیان بینیویانه كه هێزه تایبه‌ته‌كانی حكوومه‌ت ته‌قه‌یان له ئۆتومبێله‌كه‌یان و خه‌ڵكی ناڕازی كردووه. شایانی باسه كه هێزه‌كانی ڕژیم له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “موجاهد كوركور”دا هێرشیان كرده سه‌ر ماڵه‌كه‌یان له گوندی “پرسوراخ”ی شارستانی ئیزه و پاش تێكهه‌ڵچوونی چه‌كداری و كوژرانی دوو كه‌س ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.