به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوه‌ندی “كردوك” كه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی گوڵان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ١٦ له سه‌دی خه‌ڵكی فه‌ڕانسه توانای دابینكردنی خۆراكی پێویستیان نییه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و گرانی مه‌وادی خوراكی له فه‌ڕانسه له شه‌ش مانگی ڕابردوو گوشارێكی زۆری بۆ خه‌ڵكی كرێكار و هه‌ژاری ئه‌و وڵاته هاوردووه و له سه‌دا ١٦ی شارۆمه‌ندان توانای دابینكردنی خۆراكی پێویستیان نه‌ماوه و ئه‌و ڕێژه‌یه به‌رده‌وام له‌زیادبوون دایه. شایانی باسه كه لێكۆڵینه‌وه‌كانی مانگی ڕابردوو له‌و وڵاته نیشان ده‌ده‌ات كه له هه‌ر دوو شارۆمه‌ندی فه‌ڕانسه‌وی یه‌كێكیان توانای كڕێنی زۆرێك له ماده خۆراكییه‌كانی وه‌كوو ماسی، گۆشت، میوه و سههزهی نه‌ماوه.