کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌روه‌ی ٤٠٠٪ی نرخی ده‌رمان له‌ ئێران

چوونه‌سه‌روه‌ی ٤٠٠٪ی نرخی ده‌رمان له‌ ئێران 1

به‌ وته‌ی چالاكانی نرخی ده‌رمان له‌ ئێران به‌ ڕێژه‌ی ٤٠٠ له‌ سه‌د گران بوون و زۆربه‌ی خێزانه‌ هه‌ژاره‌كانی كۆمه‌ڵگا توانای كڕینی ده‌رمانیان نییه‌.

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی تالاسمی ئێران باسی له‌ گرانی و كه‌می ده‌رمانی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ كردبوو. ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ درووست بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی تووشبووانی نه‌خۆشییه‌ تایبه‌ته‌كان هۆشداری به‌ ده‌وڵه‌تی پزیشكیان داوه‌ به‌ڵام ده‌وڵه‌ت هیچ هه‌نگاوێكی بۆ پاراستنی گیانی تووشبووانی تالاسمی هه‌ڵ نه‌گرتووه‌. ئه‌نجومه‌نی ده‌رمانسازه‌كانی ئێرانیش باسیان له‌ ونبوونی ده‌یان ملیارد ئه‌رزی بیانی كه‌ بۆ هاورده‌كردنی ده‌رمان ته‌رخان كرابوو، كردووه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ وه‌لانانی ئه‌رزی نیمایی شیركه‌ته‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ری ده‌رمانی له‌ مایه‌پووچ بوون نزیك كردووه‌ته‌وه‌.