رۆژی دووشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان و بێ سه‌روشوێنكراوان له ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رسیه‌كانه‌وه تا ئێستا به ژماره‌یكی زۆر ڕێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان زیادی كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، تا ئه‌وڕۆ زیادتر لە 6 هەزار کەس دەستگیرکراون و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاماری ده‌ستبه‌سه‌ركراوانیان بەلایەنی کەمەوە ٧ هه‌زار کەس ڕاگه‌یاندووه. بە وتەی چالاکوانانی مەدەنی و سیاسی تا ئێستا زانیاری و ئاماری زۆر لە دەستگیرکراوان تۆمار نەکراوە و ژمارەکانیش زۆر کەمترن لە ژمارەی راستەقینەی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان