کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وی ڕێژه‌ی خۆكوژی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

چوونه‌سه‌ره‌وی ڕێژه‌ی خۆكوژی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان 1

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، مێرمنداڵێكی خه‌ڵكی گوندی ته‌خته‌ی سه‌ر به‌ شاری سنه‌ به‌ناویشه‌هداد نێعمه‌تیته‌مه‌ن ١٣ ساڵ و هه‌روه‌ها لاوێكی خه‌ڵكی كامیاران به‌ناویكارزان سابریته‌مه‌ن ١٩ ساڵ، كۆتاییان  به‌ ژیانیان هێنا.

به‌پێی ڕاپۆته‌كان،شه‌هداد نێعمه‌تیله‌ ڕێگه‌ی خۆ هه‌ڵواسینه‌وه‌ خۆی كوشتووه‌ وكارزان سابرییش له‌ ڕێگه‌ی خواردنی حه‌به‌وه‌ كۆتایی به‌ ژیانی هێناوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هه‌ژاری و بێده‌ره‌تانی و هه‌روهها نه‌بوونی ئازادی و بێ هیوایی سه‌ره‌كیرترین هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی خۆكوژیه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا.