ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی خه‌رمانان، دایكی “محه‌ممه‌دجه‌واد زاهیدی” و خۆشكی “شیرین عه‌لیزاد” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا”، هه‌روه‌ها چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی كه‌ره‌ج به ناوی “نیلووفه‌ر شاكری” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”، ناوه‌نده ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیم شه‌پۆلێكی سه‌ركوت و ڕفاندنی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و چالاكانی مه‌ده‌نیان ده‌ستپێكردووه و ڕۆژی ڕابردوو خۆشكی “شیرین عه‌لیزاده” و “دایكی “محه‌ممه‌دجه‌واد زاهیدی” به توندووتیژی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. له‌لایه‌كی دیكه‌وه شه‌وی سێشه‌ممه ٣١ی گه‌لاوێژ، “نیلووفه‌ر شاكری” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی كه‌ره‌ج كه له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له ساڵی ١٤٠١ دا ڕفێندرابوو، بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.