ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كۆماری ئیسلامی په‌یامی هۆشداری بۆ وڵاتانی دراوسێ نارد و ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر ئاسمان و خاكی هه‌ر یه‌ك له‌و وڵاتانه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران به‌كار بهێندرێت، ڕووبه‌ڕووی وڵامی سه‌ختی كۆماری ئیسلامی ده‌بنه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆیته‌رز، كۆماری ئیسلامی له به‌رانبه‌ر دوو داخوازی ئه‌مریكا بۆ دانووستان یان هێرشی نیزامی ڕاوه‌ستاوه و عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی فه‌رمانی ئاماده‌باشی به هێزه چه‌كداره‌كان داوه. ڕۆژی ڕابردوو سه‌رله‌شكه‌ر باقری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی ڕژیم باسی له دانووستانی ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كرد و ڕایگه‌یاند كه ڕێبه‌ری ڕژیم له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ڕه‌زامه‌ندی نیشان داوه و ئه‌گه‌ر به ئاكام نه‌گات، كۆماری ئیسلامی ئاماده‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دوژمنانه هه‌ر چه‌ند دستپێشخه‌ری شه‌ڕ نییه، به‌ڵام به‌رگری له خۆی ده‌كات.