ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئۆردووگای جه‌نین له كه‌رانه‌ی باخته‌ری چۆمی ئۆردۆن به‌رده‌وام بوو و چه‌ندین فه‌له‌ستینی بوونه قوربانی.
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، له هێرشه‌كانی دوو ڕۆژی ڕابردووی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئۆردووگای جه‌نین له كه‌رانه‌ی باخته‌ری چۆمی ئۆردوون، به لانیكه‌م ٩ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست دا و ٢٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. به‌رپرسانی نیزامی و ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل هۆكاری ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌یان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌ی تیرۆر گه‌ڕاندۆته‌وه و ڕایانگه‌یاندووه كه كۆماری ئیسلامی هاوكاری نیزامی پێشكه‌ش به گرووپه توندئاژۆكانی فه‌له‌ستین ده‌كات.
