ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی جۆزه‌ردان، چه‌كدارێكی فه‌له‌ستینی له شاری “ڕامه‌ڵڵا” هێرشی كرده سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له پۆمپ به‌نزینێك و چوار كه‌سی كوشت و چواری دیكه‌شی بریندار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشی كردبووه سه‌ر كه‌رانه‌ی باخته‌ری چۆمی ئۆردۆن و له‌گه‌ڵ دانیشتووانی ئۆردووگای “جه‌نین” به‌شه‌ڕ هاتبوو. له‌و شه‌ڕ و پێكدادانه دا پێنج شارۆمه‌ندی فه‌له‌ستنی كوژران و شه‌ش سه‌ربازی ئیسڕائیلیش بریندار كرابوون. ڕۆژی ڕابردوو چه‌كدارێكی فه‌له‌ستینی به مه‌به‌ستی تۆڵه‌كردنه‌وه ئه‌و پێنج فه‌له‌ستینیه كوژراوه هێرشی كرده سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له پۆمپ به‌نزینێك له شارۆچكه‌یه‌كی جوله‌كه نشین له شاری “ڕامه‌ڵڵا” و ٨ كه‌سی كرده قوربانی.
