ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ٢٠١ كه‌س له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی خۆپێشاندانه‌كانی ئێران تا به ئه‌مڕۆ به‌ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان به‌ختكردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه، له كۆی گشتی ئه‌و ٢٠١ كه‌س ٢٣ كه‌سیان ته‌مه‌نیان ژێر 1٨ ساڵ بووه. ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دربڕینی ناڕه‌زایه‌تی مافی منداڵان ومێرمنداڵانه و ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌رپرسیاره بۆ ئه‌وه‌ی گوشار بێنێت بۆ كۆماری ئیسلامی تاكوو مافی منداڵان له‌به‌رچاو بگرێت. له‌ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتووی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك له منداڵان و قوتابیان له نێو مه‌دره‌سه و شه‌قامه‌كاندا ده‌ستبه‌سه‌ركراون و هێزه ئه‌منییه‌كان توندووتیژیان به‌رامبه‌ریان نواندووه. ئه‌و ڕێكخراوه‌یه هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران له كوردستان و به تایه‌بت شاری سنه هوشدار ده‌داته به‌رپرسانی ڕژیم و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی فه‌وری كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌رانبه‌ر به‌و جه‌نایه‌ته‌یه.